خانه سه‌ره‌تاییه کان

 یه کێ له بابه ته گرنگه کان له پێوه‌ندی له گه ڵ زیاد کردنی درێژی ئێسک ،خێراکردن له قۆناغی ئێسک دروست کردندایه که دوای ته واو بونی به رز بونه وه‌ی درێژی روو ئه دات. هه ر به م ئامانجه وه‌  له ساڵی ۲۰۰۵ به به شداری ئه نستیتۆتی ڕویان و کۆلێژی ڤیته رنه ری زانکۆی تاران یه ک خوێندنه وه‌ی ئاژه ڵی بۆ تا و توێ کردنی کاریگه ری خانه سه‌ره‌تاییه کان له سه‌ر چاک بونه وه‌ی ئێسک دوای زیاد کردنی درێژی ئه نجام درا که  ئه نجامه که ی به رز بونه وه‌ی ۴۵ له سه‌دی خێرایی ئێسک سازی بو. دوای به ده‌ست هاتنی ئه م ئامانجه ،کومیته ی ئه خلاقی پزیشکی مۆڵه تی به کار هێنانی خانه سه‌ره‌تاییه‌کانی له مرۆڤ دا ده‌ر کرد.له م شێوازه دا له و حاڵه تانه ی که دوا که وتن له ئێسک سازی دا هه یه چه نده‌ ها جار به کارمان هێناوه‌ که ئه نجامی چاکیشی لێ به ده‌ست هاتوه‌. ئه م بابه ته ‌ به زمانی ئینگلیزی له ناو گۆڤاری یاخته له چاپ دراوه‌(لینکی بابه ته که له ماڵپه ڕی researchGate)

له م وێنانه ی لای خواره‌وه‌ قۆناغه کانی ئه م لێکۆڵینه وه‌یه به ر چاوه‌.سه‌ره‌تا شلی مۆخی ئێسک له سه‌گانی به ر لێکۆڵینه وه‌ ئاماده‌ کرا دواتر خانه سه‌ره‌تاییه کانی به ر مه به ست جیا کرانه وه‌ و له شوێنی چاندن بۆ زیاد کردن دائه ندرێت هاوکات له ژوری نه شته‌رگه‌ری یه ک ساقی هه ر ئاژه ڵێکی ئه ستئۆتۆمی و ئامێری زیاد که‌ره‌وه‌ دانرا.پاشان به دو جار له ناوه‌ ڕاستی خولی زیاد کردن واتا سێ سانتیمه تر و شه‌ش سانتیمه تر خانه سه‌ره‌تاییه کان به ده‌رزی بۆ لێدرا و له گروپی کونتڕۆڵی پی ئاڕ پی و پلاسبۆ ده‌رزی بۆ کرا پاشان ئه نجامه که تا و توێ کرا و ۴۵% کاریگه‌ری ئه رێنی خانه سه‌ره‌تاییه کان سه‌ لمێندرا.

ResearchGate

 

Picture9-2 Picture9-1 Picture9-0 Picture9-6 Stem_Cells_5 Picture9-4 Picture9-3 Picture9-8